 |
 |
Free CSS Vertical Menu Designs at exploding-boy.com
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
 |
 |
|
 |
 |
| عیراق و مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان | | د.جه‌زا تۆفیق تالیب | | | پێده‌چێت وه‌رزی كشتوكاڵی ئه‌مساڵی عیراق دووچاری مه‌ترسی و كێشه‌ی كه‌مئاوی ببێته‌وه، به‌وپێیه‌ی بڕی بارانی باریو زۆر كه‌متره له‌ڕێژه‌ی تێكڕای گشتی، به‌مه‌ش به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی بڕی ئاوی پێویستیان بۆ دابین نه‌بووه، هه‌روه‌ها باران و به‌فر ئه‌وه‌نده نه‌بووه تاوه‌كو ئاوی ژێرزه‌مین و به‌نداوو ده‌ریاچه‌كانیش ده‌وڵه‌مه‌ند بكات به‌ئاوو له‌وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا سوودی لێوه‌ربگیرێت،
به‌تایبه‌تی له‌ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقدا كه‌كشتوكاڵ تیایدا پشت به‌ئاودێریی ده‌به‌ستێت، ئه‌م ئاوه‌ش له‌ڕێگه‌ی هه‌ردوو رووباری دیجله‌و فوراته‌وه به‌ده‌ستده‌كه‌وێت و هه‌رگۆڕانكارییه‌ك له‌بڕو ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباری ناوبراودا رووبدات، ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر وه‌رزی كشتوكاڵی ناوه‌ڕاست و باشووردا به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ به‌ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تیش رووباری فورات كه‌ئێستا به‌ته‌واوه‌تی ئاستی ئاوه‌كه‌ی كه‌میكردووه‌و ئێستا‌و ئاینده‌ی كشتوكاڵی ناوچه‌ی فوراتی ناوه‌ڕاست مه‌ترسییه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ره به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می مه‌ره‌زه پێویستییه‌كی زۆری به‌ئاو هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ره‌وشی ژینگه‌یی باشووری عیراق به‌مجۆره بێت، ئه‌وا نیشینگه گوندی و مه‌زرا كشتوكاڵییه‌كان به‌جارێك چۆڵده‌كرێن و كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی و دیمۆگرافی رووده‌دات، بۆیه حكومه‌تی عیراق هه‌ستی به‌م كاره‌ساته كردووه‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ‌و ته‌نانه‌ت فشاری سیاسی و ئابووریشه‌وه بێت كاریگه‌ریی بخاته‌سه‌ر توركیا به‌وه‌ی كه‌پشكی عیراق له‌ئاوی رووباری فورات زیادبكات تاوه‌كو بوار ماوه باشووری عیراق دووچاری ره‌وێكی ژینگه‌یی نه‌بن و عیراق له‌وه زیاتر ناتوانێت دووچاری كاره‌سات ببێت، هه‌روه‌ها له‌پارێزگای به‌سره‌ش بێستان و مه‌زرا كشتوكاڵییه‌كان خه‌ریكن به‌جارێك دووچاری له‌ناوچوون ده‌بن و خاكه‌كه‌ی سپی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و به‌جارێك بووه به‌چینێك له‌خوێ، چونكه ئێران چه‌ندین رووباری سنووری گرتووه‌و ئاویان ناگاته دیوی عیراق، به‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دیكه مه‌زراكانی به‌سره‌و بێستانه‌كانی به‌ره‌و وشكبوون ده‌چن و دانیشتوانه‌كه‌شی هه‌ڕه‌شه‌ی بێكاریه و كۆچكردنیان له‌سه‌ره‌و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ش دووچاری كاره‌سات ده‌بێته‌وه.
لێره‌دا حكومه‌تی عیراقیش ده‌سته‌وه‌ستان راوه‌ستاوه‌و ناتوانێت رێگه‌چاره‌ی پێویست بدۆزێته‌وه‌و هیچ نه‌بێت له‌ڕه‌هه‌نده نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته كه‌مبكاته‌وه، چونكه حكومه‌ت زیاتر سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیروگرفته سیاسی و ئه‌منیییه‌كانه، هه‌روه‌ها داهاتی عیراقیش دووچاری كورتهێنان بووه‌ته‌وه، به‌مه‌ش بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پرۆژه ئاودێرییه‌كان كه‌میكردووه‌و كێشه‌كانی زیاتر ئاڵۆز كردووه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه پسپۆڕانی بواری ژینگه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه نێوه‌ندی شار‌و شارۆچكه‌كانی باشوور ببێته مه‌ڵبه‌ندی راكێشانی دانیشتوان و له‌به‌رامبه‌ردا گونده‌كانی باشوور چۆڵبكرێن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش سه‌ره‌تای سیناریۆیه‌كی دیكه ده‌بێت كه له‌شاره‌كانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و به‌شێوازی جۆراوجۆر كاره‌ساتی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی په‌یداده‌بن و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه حكومه‌تی عیراق لاوازتر ده‌كات.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه ژینگه‌ییه‌ی ئه‌مساڵ زه‌نگێكی ترسناكه‌و عیراق ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌و راستییه‌ی كه‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵیی و كه‌مبارانیی ره‌وشه‌كه زیاتر به‌ره‌و كاره‌ساتی مه‌ترسیدارتر ده‌بات و به‌جارێك شێوازی نیشته‌جێبوونی دانیشتوان ده‌گۆڕدرێت و ئابووری عیراق ئه‌وه‌نده‌ی دیكه پشتبه‌ستر ده‌كات به‌داهاتی نه‌وت، بۆیه رێگه‌چاره‌ی پێویست بۆ ده‌ربازبوون له‌م كێشه ژینگه‌ییه له‌دووخاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، یه‌كه‌میان له‌ڕێگه‌ی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه ده‌بێت كه‌عیراق سه‌رله‌نوێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا‌و سوریا‌و ئێران‌دا بكات و به‌شێوه‌یه‌كی جددی جه‌خت بكرێته‌وه له‌سه‌ر پشكی ئاوی عیراق و له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق و پره‌نسیپه یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌كرێت كێشه‌ی رووباره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، دووه‌میان بریتییه له‌ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتری حكومه‌تی عیراق له‌پرۆژه‌كانی ئاودێری و عه‌مبارو به‌نداوه‌كان و زیاتر رێگه‌گرتن له‌به‌فیڕۆ رۆیشتنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان به‌تایبه‌تی ئاوی رووباره‌كان كه‌به‌شێكی زۆریان ئاوه‌كانیان به‌بێ وه‌به‌رهێنان و به‌كارهێنان به‌فیڕۆ ده‌ڕۆن و له‌كۆتاییدا ده‌ڕژێنه كه‌نداوه‌وه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه‌و پلان و پرۆژه‌ی هاوچه‌رخ دابڕێژن و سوود له‌ئه‌زموون و راوێژی ولاتانی پێشكه‌وتوو وه‌ربگرن تاوه‌كو ئه‌و داهاته ئاوه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدایه به‌ته‌واوه‌تی سوودی لێوه‌ربگیرێت و ئابووری و دیموگرافیای عیراقی پێ جێگیر بكرێت و ژینگه‌ی عیراق ئه‌وه‌نده‌ی دیكه وێران نه‌بێت.
*پسپۆڕی جیۆپۆله‌تیك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
/رۆژنامه‌یی کوردستانی نوێ
| |
 |
 |
|
 |
 |
|
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
|
دیمانه
|
|
دیمانه
|
|
 |
 |
|