 |
| زیانه‌كانی پیسبوونی هه‌وا له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن
| | | | ئۆزۆنozone گازێكی ژه‌هراوی و ره‌نگ ئاوییه و به‌ره‌و شین ده‌ڕوانێت، هه‌ر گه‌ردێكی ئۆزۆن له سێ گه‌ردیله‌ی ئۆكسجینO3 پێك دێت. ئۆزۆن له هه‌ردوو چینی هه‌وای خواروو ترۆپۆسفیر Troposphere و چینی هه‌وای سه‌روو ستراتۆسفێر Stratosphere هه‌یه.
چینی ئۆزۆن ئه‌ركی پاراستنی زه‌وییه له تیشكه زیانبه‌خشه‌كانی رۆژ, وه‌ك تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی، كاتێك چڕی ئۆزۆن له‌و چینه كه‌م ده‌بێته‌وه، توانای مژینی ئه‌و تیشكه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه و هه‌ندێكی به‌ره‌و زه‌وی تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت تۆنێڵه‌كانی ئۆزۆن.
ئۆزۆن له چینه‌كانی هه‌وای خواروو له‌و پیسكه‌رانه پێكدێت, كه له هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه ده‌رده‌چێت یان ئه‌و ئاوێتانه‌ی هایدرۆكاربۆنیان تێدایه (فریۆن كه له پیشه‌سازی ساردكه‌ره‌وه و ئامێره‌كانی ساردی و گه‌رمی و زۆر پیشه‌سازی دیكه به‌كاردێت, وه‌ك پڕژێنه‌ری بۆن و لابه‌ری ئاره‌ق, كه پێیان ده‌وترێت ئایرۆسول، هه‌روا له پیشه‌سازیی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك كۆمپیۆته‌ر و ته‌له‌فزیۆن و ئامێره‌كانی وه‌رگرتن و ناردن). له‌و حاڵه‌ته‌دا ئۆزۆن به پیسكه‌رێكی ترسناك داده‌نرێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، چونكه هه‌ڵمژینی بڕێكی زۆر كه‌م لێی هه‌ڵچوونێك له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان دروست ده‌كات و له‌وانه‌یه ببێته هۆی مردن. به‌ڵام ئه‌و ئۆزۆنه‌ی له چینه‌به‌رزه‌كانی هه‌وادا هه‌یه له كارلێكی گه‌ردیله‌كانی ئۆكسجینO2 له‌گه‌ڵا ئۆكسجینی سه‌ربه‌ست پێك دێت، ئه‌و ئۆكسجینه سه‌ربه‌ستانه‌ش له ئه‌نجامی تێكشكانی گه‌ردی ئۆكسجینه‌وه به‌كاریگه‌ریی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی په‌یداده‌بن.
O2 + O O3
له‌گه‌ڵا سه‌ره‌تای حه‌فتاكان بایه‌خ به‌و پیسكه‌رانه‌ی له ئه‌نجامی چالاكیی مرۆڤه‌وه دێته‌دی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن درا، بینیان كه ئۆكسیده‌كانی نایترۆجین كار له‌سه‌ر تێكشكاندنی گه‌رده‌كانی ئۆزۆن ده‌كات.
NO+ O3 NO2 + O2
هه‌روا سه‌رنجیان دا ئاوێته‌كانی كلۆرۆفلۆرۆكاربۆن (هه‌ندێكیان له پیشه‌سازییدا به فریۆن ناسراون)، گه‌رده‌كانی ئۆزۆن تێك ده‌شكێنێت. ترسناكیی ئه‌و مادده‌یه له‌وه‌دایه به‌هه‌وادا بڵاو ده‌بێته‌وه‌و به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ چینه به‌رزه‌كانی هه‌وا به‌هۆی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی رۆژه‌وه كلۆره‌كه سه‌ربه‌ست ده‌بێت و له ئاوێته‌ی كلۆرۆفلۆرۆكاربۆن جودا ده‌بێته‌وه، ئه‌م كلۆره ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ئۆزۆن و یه‌كێكه له هۆیه‌كانی دروستبوونی تۆنێلی ئۆزۆن و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ی له به‌رگه هه‌واییه‌كه‌دا.
گه‌ردی كلۆر + گه‌ردیله‌ی ئۆزۆن (تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی ئۆكسیدی كلۆر + گه‌ردیله‌ی ئۆكسجین.
Cl + O3 ClO + O2
جێی ئاماژه‌پێدانه كه گازی كلۆرۆ فلۆرۆ كاربۆن ته‌مه‌نێكی درێژی هه‌یه و له‌وانه‌یه بگاته چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك یان زیاتر. هه‌روه‌ك هه‌ندێ گازی دیكه بێجگه له كلۆریش هه‌ن كاریگه‌ریی له‌ناوبه‌ر ده‌كه‌نه سه‌ر ئۆزۆن, وه‌ك هایدرۆجین و نایترۆجین.
دووكه‌ڵی فڕۆكه (نفاپه)كان و ئه‌و فڕۆكانه‌ی له ده‌نگ خێراترن، ئه‌و نایترۆجینه‌ی له دووكه‌ڵكێشه‌كه‌یانه‌وه ده‌ری ده‌ده‌ن، تا به‌ره‌و پێشه‌وه ته‌كانیان پێ بدات، هۆكارێكی دیكه‌ی پیسبوونه. هاویشتنی مووشه‌ك بۆ ئاسمانی ده‌ره‌وه بڕێكی زۆر سوته‌مه‌نی شل یان ره‌ق ده‌سووتێنێت و به‌مه‌ش چه‌ندین ته‌ن گازی زیانبه‌خش به‌چینی ئۆزۆن دروست ده‌كات. له ئامارێكی رووسی ده‌ركه‌وت, كه كرداری هاویشتنی مووشه‌كێك (كه‌شتییه‌كی ئاسمانی) ملیۆنێك ته‌ن له گازی ئۆزۆن له‌ناو ده‌بات. هه‌روا چه‌سپاوه كه دوو خوله‌كی یه‌كه‌می هاویشتنی كه‌شتییه، كه قۆناغی یه‌كه‌مه‌كه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌یه كه كه‌شتییه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه، 187 ته‌ن گازی كلۆر و ئاوێته‌كانی و 17 ته‌ن ئۆكسیدی ئه‌له‌منیۆم به‌رهه‌م دێنێت.
زیانه‌كانی داخورانی چینی ئۆزۆن یان بوونی تونێڵێك له چینی ئۆزۆن:
ده‌كرێ به‌م شێوه‌یه پوختی بكه‌ینه‌وه:
1- بڵاوبوونه‌وه‌ی شیرپه‌نجه‌ی پێست:
داخورانی چینی ئۆزۆن ده‌بێته هۆی زیادبوونی بڕی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌ی گه‌یشتوو به‌زه‌وی، به‌مه‌ش تێكڕای تووشبوون به شیرپه‌نجه‌ی پێست زیاد ده‌كات.
2- كاریگه‌رییه بۆماوه‌ییه‌كان (له‌كاركه‌وتنێك له ترشه‌ڵۆكی D.N.A):
ئه‌گه‌ر تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی به‌ر پێست بكه‌وێت، كار له‌و چینه ده‌كات, كه راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته ژێر پێستی ده‌ره‌وه, كه پێی ده‌ڵێن Epidermal و ده‌بێته هۆی له‌كاركه‌وتنی ترشه‌ڵۆكی ناووكی D.N.A، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی خانه‌كان و دروستبوونی ئاوسان.
3- روودانی ئاوی سپی له‌چاودا
دزه‌كردنی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی به‌ره‌و رووی زه‌وی ده‌بێته هۆی تاریكاییه‌ك له‌چاو, كه به ئاوی سپی ناسراوه.
4- روودانی ناهاوسه‌نگییه‌ك له كۆئه‌ندامی به‌رگری له مرۆڤدا:
زیادبوونی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی ده‌بێته هۆی ناهاوسه‌نگیی له كۆئه‌ندامی به‌رگریی له مرۆڤدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تووشبوون به جۆره نه‌خۆشی.
5- كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان:
تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی زیانی زۆر به به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و واده‌كات به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان كه‌م بێته‌وه.
6- كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سامانی ئاژه‌ڵی:
ئاژه‌ڵه‌كان خۆراك له رووه‌كه‌وه وه‌رده‌گرن، زیادبوونی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی زیان به رووه‌كه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش زیان به ئاژه‌ڵه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
7- كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سامانی ماسی:
زیادبوونی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌وزه‌و ئه‌و روه‌كانه‌ی ماسییه‌كان خۆراكیان لێیانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌روا ئه‌و ورده ماسیانه‌ش له‌ناو ده‌بات, كه له‌نزیك رووی ئاو ده‌ژین.
8- كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وا:
بوونی تۆنێڵی ئۆزۆن هاوسه‌نگیی به‌رگی هه‌وایی تێكده‌دات و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو دواتریش قه‌تیسبوونی گه‌رمی.
9- روودانی چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی وه‌ك:
- پیریی زوو.
- ژه‌هراوی بوونی خوێن.
- داهێزرانی ده‌مار.
- پێست زۆر زوو چرچ و لۆچی لێ په‌یدا ده‌بێت.
| |
 |