New Page 1
Free CSS Navigation Menu Designs 1 at exploding-boy.com
Free CSS Vertical Menu Designs at exploding-boy.com
وه‌زاره‌تی ژینگه‌،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
   
     نه‌خۆشی سیل هه‌ره‌شه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات ‌
      كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ی تووشی گرفتی كه‌مئاوی كردووه
     ئاگر له‌سنوری‌ خه‌له‌كان ده‌كه‌وێته‌وه‌
     هه‌ڵمه‌تى قه‌ڵاچۆکردنى مێش و مه‌گه‌ز له‌ گه‌رمیان ده‌ستى پێکرد
     دیسان له‌ سلێمانى...ئاگرێك له‌بنارى گۆیژه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌
     لافاو یه‌ك ملیۆن پاكستانی دیكه‌ی ئاواره‌ كرد"
     بوركانێكی‌ گه‌وره‌ مه‌ترسی‌ بۆ هاوڵاتیانی‌ ئیندۆنیزیا دروست ده‌كات
      شه‌پۆلێكی خۆڵبارین روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پله‌ی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه‌
     بازیان.. ئاگرێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌هه‌زاران دۆنم زه‌وی و 57 سه‌ر مه‌ڕ ده‌سوتێن
      ئاوی خواردنه‌وه‌ی سلێمانی ره‌نگه‌كه‌ی گۆڕاوه
     به‌هۆى لافاوه‌وه ‌له‌باكوورى چین 50 هه‌زار هاوڵاتى ماڵ و حاڵى خۆیان جێده‌هێڵن
     دهۆکێ؛ گه‌نگه‌شه‌کا ڤه‌کرى ل دور نه‌هێلانا سوتنا داراستانان هاته‌ گێران
     له‌ ساڵی دوو هه‌زار و په‌نچا ده‌ریای مردوو ووشك ده‌بێت
      ئاگرێك له‌ شارباژێر كه‌وته‌وه‌ و سه‌دان دۆنم زه‌وی سوتاند
     رۆچوونى زه‌وى له‌چین ده‌یان كه‌س شوێن بزرده‌كات
     ده‌ریاچه‌ی ورمێ سوور ده‌بێت
     چه‌ندین لافاو ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپای‌ گرتووه‌ته‌وه
      ئاگرێك له‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵده‌گیرسێت و دوای 6 رۆژ له‌ هه‌رێم كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت
     بنارى شاخى به‌مۆش ئاگرى گرت
     کوردستانی - وشکبونى ئاوى ئه‌ڵوه‌ن زیانێکى زۆرى به‌ باخ و کشتوکاڵى ناوچه‌ى خانه‌قین گه‌یاندووه
      15-Aug-10 [21:6] کوردستانی - وشکبونى ئاوى ئه‌ڵوه‌ن زیانێکى زۆرى به‌ باخ و کشتوکاڵى ناوچه‌ى خانه‌قین گه‌یاندووه
     رواندز..ئاگر له‌گوندی واره‌كۆن 35 دۆنم پوش و پاوان و 14 ره‌ز ده‌سوتێنێت
     ئاگرى دارستانى رۆژهه‌ڵاتی روسیا مه‌ترسى بۆ سه‌ر وێستگه‌یه‌كى ئه‌تۆمى دروست ده‌كات
     وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری كۆنگره‌ی لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وای جیهان له‌ كۆپنهاگن ده‌كات
     سلڤادۆر: گیان له‌ده‌ستدان و بێ سه‌روشوێن بونی‌ سه‌دان كه‌س به‌هۆی‌ بارانه‌وه‌
پیسبوونی بینین و بیستن
رزگار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د
 
  ئه‌ندازیار/ رزگار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د

ئه‌م دوو جۆره‌پیسبوونه‌: بریتین له‌ دوو دیارده‌ی سه‌رده‌میانه‌ی پیسبوون, كه‌ به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌وه‌ دووچاری مرۆڤ دێت و په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆشیان به‌ نائارامی و ناڕه‌حه‌تی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ و رۆژانه‌ش به‌رچاو ده‌كه‌ون و گوێ بیستی ده‌بین, بۆیه‌ خۆپاراستن لێیانه‌وه‌ تۆزێك گرانه‌, پاش پۆڵینكردنیان به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ ده‌ژمێردرێن.
پیسبوونی بینین زۆر به‌ئاسانی مرۆڤ ده‌ركی پێ ده‌كات, چونكه‌ راسته‌وخۆ مرۆڤ ده‌یانبینێ و كاریگه‌رییه‌كی زۆریشی هه‌یه‌ له‌سه‌ر تێكدانی باری ده‌روونی مرۆڤ, چونكه‌ مرۆڤ به‌بینینی دیمه‌نی ناهه‌موار و قێزاوی وه‌ك شوێنی داڕوخاو و گۆماوه‌كان و ڕه‌نگه‌ نه‌ویستراوه‌كان و كۆنه‌ شوێنه‌كان یه‌كسه‌ر مرۆڤ هه‌ست به‌دڵ تووندی و ڕق لێ بوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌ ده‌كات, بۆیه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری(پیسبوونی ده‌روونی)به‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ مرۆڤ سه‌رهه‌ڵگرێت و ئه‌م جۆره‌ شوێنانه‌ به‌جێبهێلێت, واته‌ دیارده‌ی(كۆچكردنی)لێ بكه‌وێته‌وه‌, بۆیه‌ ده‌بینین سه‌رهه‌ڵگرتن بۆ وڵاته‌ قه‌شه‌نگ و جوانه‌كان زۆر زیاتره‌, چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م جۆره‌ پیسبوونه‌ش تاراده‌یه‌ك ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حكوومه‌ته‌كان و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كان, باری ئابووری و راده‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پێویسته‌ له‌ شاره‌كاندا و به‌دواداچوونی به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر پلان و دیزاینی باڵه‌خانه‌كانیش, كه‌ هاووڵاتیان لێی به‌رپرسیارن له‌ دروستكردنیان, بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ پیسبوونه‌ به‌ پیسبوونێكی نه‌بڕاوه‌ و به‌رده‌وام داده‌نرێت له‌ زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ هه‌ژارن, چونكه‌ نه‌توانراوه‌ گرنگی به‌ جوانكاری شاره‌كان بدرێت و پرۆژه‌ی جۆراوجۆری نوێخوازی پێ ئه‌نجام نه‌دراوه‌, كه‌وابێ‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ پیسبوونه‌ش له‌سه‌ر هاووڵاتیان پێویسته‌, كه‌ گرنگی به‌ خاوێنی و جۆری ڕه‌نگه‌كان و دیزاینی خانووه‌كان و جلوبه‌رگیان بده‌ن و باری ئه‌ندازه‌یی له‌ هه‌موو پرۆژه‌كانیان ره‌چاو بكه‌ن.
به‌هه‌مان شێوه‌ش پیسبوونی بیستن كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئارامی و هاوسه‌نگیی باری ژیانی مرۆڤ هه‌یه‌, چونكه‌ ده‌نگی ناسروشتی دیارده‌ی ژاوه‌ژاوی(noise)لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌, ئه‌م دیارده‌یه‌ش ده‌بێته‌ هۆی بێزاری مرۆڤ و تێكدانی باری ده‌روونی و تێكچوونی ئارامی ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌ش. به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌ش سه‌لمێنراوه‌, كه‌ هه‌موو ئه‌م ژاوه‌ژاوانه‌ی كه‌ پله‌ی ده‌نگه‌كان له‌(30_35)دێسپڵ زیاتر بێت, ئه‌وا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك و په‌رده‌كانی گوێی مرۆڤ, ئه‌م جۆره‌ پیسبوونه‌ش له‌ زۆر هۆكار سه‌رچاوه‌ ده‌گرن و له‌ وڵاتێك بۆ وڵاتێك جیاوازی هه‌یه‌, به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی, كه‌ راده‌ی دانیشتوانی زۆره‌و قه‌ره‌باڵغن و خاوه‌نی بازاڕی گه‌وره‌ و چڕوپڕن, له‌به‌رئه‌وه‌ له‌م وڵاتانه‌ دیارده‌ی ژاوه‌ژاوی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ و ژینگه‌یه‌كی نائارامی پێوه‌دیاره‌ و ژیانی تێدا زه‌حمه‌ته‌ و باری ده‌روونی هاووڵاتییه‌كانی ئارام نییه‌, جگه‌ له‌ هه‌ندێ وڵاتی دیكه‌, كه‌ به‌ وڵاتی(پیشه‌سازی)به‌ناوبانگن, كه‌ خاوه‌ن كارگه‌ و ئامێری ده‌نگداری گه‌وره‌ن. بۆیه‌ له‌م شارانه‌دا دیارده‌ی ژاوه‌ژاوی تێدا به‌دی ده‌كرێت و بۆ ژیان زۆر له‌بارنین هه‌ندێك جار به‌ هه‌ندێ شار ده‌گوترێ شاری پیشه‌سازی یاخود شاری نیشته‌جێبوون, چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی ئه‌م دیارده‌یه‌, وه‌ك: ده‌نگی ته‌قه‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌ وڵاتانی خاوه‌ن شه‌ڕی ناوخۆ و وڵاته‌ سه‌ربازییه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌نگی كه‌شتییه‌كان له‌ناو ئاوی رووباری شاره‌كان, كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌و رووباره‌كان هه‌ندێك جار دیارده‌ی ژاوه‌ژاوی لێ ده‌كه‌وێته‌و و باری ئارامی گیانله‌به‌ره‌كانی ناو ئاو زیاتر تێكده‌دات, كه‌ رووباره‌كان بوونه‌ته‌ هێڵی بازرگانی و به‌ یه‌كتربه‌ستنه‌وه‌ی وڵاتان و بوونی فڕۆكه‌خانه‌ گه‌وره‌كان له‌ نێو شاره‌كاندا سه‌رچاوه‌ی پیسبوونی بیستنن بۆ هاووڵاتیانی ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌.
خۆرزگاركردنیش له‌م جۆره‌ پیسبوونه‌ تۆزێك قورسه‌, چونكه‌ ناتوانرێت رێژه‌ی دانیشتوانی كه‌م بكرێته‌وه‌ یان شوێنی جوگرافی وڵاته‌كان بگۆڕدرێت یان باری ئابووری وڵات بگۆڕدرێت, واته‌ له‌باری پیشه‌سازی بۆ بارێكی دیكه‌ ئاسته‌مه‌, ئه‌م باره‌ بۆته‌ مایه‌ی بژێوی ئه‌م وڵاته‌. بۆیه‌ له‌و وڵاتانه‌ی, كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ی زۆر لێ به‌دی ده‌كرێت, ده‌كرێ خه‌ڵكه‌كه‌ هۆشیار بكرێته‌وه‌ و كات و ساتی ئیشكردنی كارگه‌كان دیاریكراوبێت یان دووركردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان, وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌كان و هێڵه‌ ئاسنینه‌كان.
به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م دوو جۆره‌ پیسبوونه‌ هۆكاری ئارامی ژینگه‌ن و پێویسته‌ له‌سه‌ر وڵاتان سه‌رچاوه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و به‌رچاوی بگرن و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه‌, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌كرێ هاووڵاتی خۆی له‌گه‌ڵ رابێنن چونكه‌, وه‌ك باسمانكرد له‌ زۆربه‌ی وڵاتاندا چاره‌سه‌ریان زه‌حمه‌ته‌.
وه‌زاره‌تی ژینگه‌،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
   
     مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی ئاووهه‌وا له‌ڕاپۆرتێكی هه‌واڵگریدا
     عیراق و مه‌ترسییه‌ ژینگه‌ییه‌كان
     ژینگه‌و گه‌شه‌ی مێشك
     پێكهاتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌
     ره‌وشی ژینگه‌وژینگه‌پارێزی له‌شاری هه‌ ولێردا
     پیسبوونی ئاوی گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل
     زیانه‌كانی پیسبوونی هه‌وا له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن
     پیسبوونی بینین و بیستن
     پیسبوونی ژینگه‌ به‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ
     یاداشتی لێك تێگه‌یشتنی نێوان ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و وه‌زاره‌تی ژینگه‌
     ئایا ژاوه‌ژاو پیسكه‌ری ژینگه‌یه‌؟
     مه‌ترسییه‌ راسته‌قینه‌كانی گه‌رمبوونی زه‌وی
     بنه‌ماو مه‌رج و هه‌نگاوه‌كانى دار رواندن له‌شاردا
     له‌پێناوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی جیهانیی ئاودا
     ئه‌نفلۆنزاى به‌راز هه‌ڕه‌شه‌ له‌جیهان ده‌كات
     رۆژی ژینگه‌ی كوردستان، رۆژی پاراستنی وڵاته‌
     په‌یامی هۆشیاری ژینگه‌یی له‌ رۆژی ژینگه‌ی كوردستان دا
     ئۆزۆن.. پسوله‌ی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی
دیمانه‌
دیمانەی بەرێوەبەری گشتی دیوان
وه‌زيری ژينگه‌ له‌ ديدارێكی كوردستانی نوێدا هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و بيابانبوون ده‌چن و ده‌بێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزينه‌وه‌
وه‌زیری ژینگه‌: داوامان كردووه‌ كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری هه‌ولێر دابخرێت
وه‌زيرى ژينگه‌ : ئێمه‌ وه‌ك كوردستان كێشه‌ى ئاومان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌گه‌ڵ توركيا له‌گه‌ڵ سوريا.
وه‌زيری ژينگه‌ له‌ دیدارێكی سایتی ئیسلام په‌یک دا
وه‌زیری‌ ژینگه‌: وه‌زاره‌تی‌ وا هه‌یه‌ بودجه‌كه‌ی‌ 200 ئه‌وه‌نده‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئێمه‌یه‌
وه‌زیری‌ ژینگه‌: وه‌زاره‌تی‌ وا هه‌یه‌ بودجه‌كه‌ی‌ 200 ئه‌وه‌نده‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئێمه‌یه‌
دیمانەی رۆژنامەى کۆمەڵ لەگەڵ وەزیرى ژینگە: بڕیارە لەهەموو عێراق و لە هەرێمى کوردستانیش سیستمى ئاگادارکردنەوەى پێشوەخت دابنرێت
وه‌زیری ژینگه‌ له‌ دیدارێکی جه‌ماوه‌رنیوزدا
بەڕێز مامۆستا دارا محمد ئەمین وەزیرى ژینگە له‌ دیدارێکی رۆژنامەى کۆمەڵ دا
دیمانه‌
بابه‌تی تر به‌ PDF
ئاوه‌ڕۆی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز، به‌شێوه‌ی سندووقی چاك ده‌كرێته‌وه‌
ساڵی 2012 هیچ هه‌ساره‌یه‌ك خۆی به‌زه‌ویدا نادات
كارگه‌ی جیاكردنه‌وه‌و دوباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك كرایه‌وه‌
ئاو... ماده‌ی نهێنی ژيان
هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاراستن و چاككردنی ژينگه‌ی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌سوه‌د قادر: ئاوی زۆر له‌ بيره‌ ئاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌ست ناده‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری ژينگه‌ی هه‌ولێر: بۆ پاك و خاوێن راگرتنی ژينگه‌ چه‌ندين به‌رنامه‌و پرۆگرامی تۆكمه‌مان هه‌يه‌
وزه‌ی خۆر.. دۆستی ژينگه‌و داهاتووی وزه‌ی كاره‌با له‌ كوردستاندا
رۆژنامه‌ی خه‌بات- ١٢٩ پارك و ٢٤ نافوره‌
رۆژنامه‌ی خه‌بات- به‌ركه‌وتنی هه‌سارۆكه‌يه‌ك به‌ زه‌وی مه‌حاڵه‌