 |
New Page 1
فه‌یسی سێیه‌می خوولی به‌رێوه‌بردنی ژینگه‌یی به‌رێوه ده‌چێت 2009-11-22 | به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌یسی سێیه‌می گرێبه‌ستی نێوان وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی پێشوو و کۆمپانیای ڤێنت تیکۆ ئه‌مرۆ 22-11-2009 له هۆڵی دیوان به‌رنامه‌کان ئه‌و فه‌یسه له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێ‌کرد.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ریه‌ک له به‌رێزان خاتوو ئاڕتا به‌رێوه‌به‌ری کۆمپانیاو خاتوو دکتۆره ئیلزا پۆرینا و به‌رێز یانس له رۆژی 21-11-2009 گه‌یشتنه هه‌رێمی کوردستان.
فه‌یسی سێیه‌می ئه‌و خوله 3رۆژ ده‌خایه‌نێت و بابه‌ته‌کانی زیاتر تایبه‌تمه‌ندترن و تیایدا گرنگی به چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی پیسبوون و کۆنترۆلکردن و راپۆرته‌کانی EIAو پلاندانان و ئاماده‌کردنی راپۆرت و پاراستنی ناوچه سروشتیه‌کان و پلان و په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌کان له به‌شه‌کان و ...هتد..
سه‌ره‌تا به‌رێز یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان به‌خێرهاتنی میوانان و گروپی وه‌زاره‌تی کرد و سوپاسی کۆمپانیای ناوبراوی کرد ئینجا به‌رنامه‌ی خوله‌که ده‌ستی پێ‌کرد و تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش خوله‌که به‌رده‌وامه. |
|
 |