 كاتژمێر 9.30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/11/2009، كۆنگره‌ی دووه‌می ستراتیژیه‌تی نیشتمانی ژینگه، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق و ژینگه‌ی كوردستان و به‌شداری نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ساز ده‌كرێت له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد. له‌م كۆنگره‌یه‌دا كه ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ره‌شنوسی ستراتیژیه‌تی نیشتمانی ژینگه ده‌كرێت. سه‌باره‌ت به كۆنگره‌كه دكتۆر یاسین ئه‌حمه‌د و نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به سایتی ژینگه‌ی راگهیاندند: "كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری ته‌واوكه‌ری كۆبونه‌وه‌كانی شه‌ش مانگی پێشووی به‌غدا له‌سه‌ر دارشتنی ستراتیژیه‌تی نیشتمانی ژینگه بۆ عێراق كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێ هه‌ڵساون به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق و هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش. ئامانج له‌م كۆبونه‌وه هونه‌رییه ئه‌وه‌یه كه بتوانرێت بگه‌ینه داڕشتنی ستراتیژیه‌كی ژینگه‌ی نیشتمانی، زۆر لایه‌ن بگرێته‌وه‌و بتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت، ده‌ستێكی باڵای هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان كه ده‌بنه پیسبوون و تێكدانی ژینگه. ئه‌م كۆبونه‌وه سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت له رۆژانی 5-7 تشرینی دووه‌م 2009. به‌شداربوانی ده‌وره‌ی 40 كه‌س ده‌بن له نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت و رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی. له‌م سێ رۆژه بیروڕای جیاواز ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كان و رێكه‌وتن له‌سه‌ر پلانێكی پوخت و دروست ده‌رباره‌ی ستراتیژیه‌تی ئاماژه‌پێكراو". |