
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ژینگه، كاتژمێر 9.30 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/10/2009 به‌ڕێز مامۆستا دارا محه‌مه‌د ئه‌مین، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌تی ژینگه كۆبویه‌وه.<br> له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا دارا محه‌مه‌د ئه‌مین باسی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ژینگه كرد، كه قۆناغ به‌قۆناغ ده‌ستی پێكرد و له‌و ماوه‌یه‌دا توانرا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پێك بهێنرێت و یاسای وه‌زاره‌ت و یاسای پاراستنی ژینگه دابنرێت.<br> له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باسی له‌وه‌كرد كه ژینگه وه‌زاره‌ت بێت یان ده‌زگا له بایه‌خه‌كه‌ی كه‌م ناكاته‌وه‌و گرنگ ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌چاوێكی پڕ بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بواره‌و ئه‌و كه‌موكورتیانه‌شی كه هه‌یه له داهاتوودا ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌زموونی وڵاتانی تری دنیاش به‌و قۆناغانه‌دا تێپه‌ڕیوه‌و قۆناغ به‌قۆناغ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون.<br> له هه‌مان كاتدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌تی ژینگه كرد، كه هه‌ریه‌كه به‌پێی توانای خۆی كاری كردوه بۆ خزمه‌تی ژینگه‌ی كوردستان. له كۆتاییشدا ئاماده‌بوان به‌ڕێزه‌وه ماوه‌ی كاركردنی مامۆستا (دارا محه‌مه‌د ئه‌مین)یان وه‌ك یه‌كه‌مین وه‌زیری ژینگه له هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌رز نرخاند.<br>
|