 |
New Page 1
شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ژینگه له كۆماری لاتڤیا ده‌كات 2009-10-20 | ریگا / لاتڤیا / ئازاد مسته‌فا
رۆژی سێشه‌ممه 20/10/2009 كاتژمێر 9ی پێش نیوه‌ڕۆ، شاندی وه‌زارتی ژینگه، كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خوولێكی راهێنان له‌سه‌ر بواره جیاجیاكانی ژینگه له كۆماری (لاتڤیا)ن، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی لاتیڤییان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (Raimonds Vejonis) وه‌زیری ژینگه‌و (Guntis Pukitis) یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می وه‌زیر، پێشوازییان لێكرا، دواتر هه‌ردوو به‌ڕێزان ووته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد، وه‌زیری ژینگه له ووته‌كه‌یدا خۆشحاڵی خۆی و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و زۆر به گرینگی وه‌سف كرد و، باسی له هاوشێوه‌یی هه‌ردوو خاك و گه‌لی كوردستان و لاتڤی كرد، كه چۆن داگیركردنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بوونه‌ته هۆی تێكدانی ژینگه‌و سروشتی ناوچه‌كانیان.. ئینجا باسی له رۆڵی كۆمپانیای ڤێنت ئیكۆ كرد له دروست بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به نرخه و هه‌روه‌ها چالاكیه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له بواره جیاجیاكانی ژینگه‌و پاراستنی.
پاشان به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می وه‌زیر له ووته‌كه‌یدا باسێكی كورتی له ئه‌رك و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد‌و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روون كرده‌وه.
ئینجا به‌ڕێز مامۆستا شه‌ماڵ موفتی سه‌رۆكی شاندی وه‌زاره‌ت ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا خۆشحاڵی خۆی و شانده‌كه‌ی راگه‌یاندو به‌بایه‌خه‌وه باسی له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كرد و گرینگی خووله‌كه‌شی بۆ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تمان به پێویست زانی، ئه‌وه‌شی خسته روو ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و كاری جیدی كۆمپانیای ڤێنت ئیكۆ نه‌بوایه ئه‌وا ئه‌و گرێبه‌سته رووناكی خۆری نه‌ده‌دیت و ئه‌و په‌یوه‌ندیه دروست نه‌ده‌بوو.
دواتر به‌ڕێز مامۆستا شه‌ماڵ دیاریه‌كی پێشكه‌ش به به‌ڕێز وه‌زیری ژینگه‌ی ئه‌و وڵاته كرد. |
|
 |