 |
 |
Free CSS Vertical Menu Designs at exploding-boy.com
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
 |
 |
|
 |
 |
| | | وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری كۆنگره‌ی لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وای جیهان له كۆپنهاگن ده‌كات | | | به‌رواری نووسین:2009-12-6 | | | وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆنگره‌ی لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وای جیهان ده‌كات كه له كۆپنهاگن- ی پایته‌ختی دانیمارك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێكهاتووه له د. دیندار زێباری رێكخه‌ری هه‌رێم بۆ كاروباری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵڵا راوێژكار له حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند نوێنه‌رێكی دیكه، هه‌روه‌ها وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی فیدڕاڵیش به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌كات كه له رۆژانی 7-18/12/2009 ئه‌نجامده‌درێت و سه‌ركرده‌ی 180 ده‌وڵه‌تی جیهانیش به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، هاوكات 20 هه‌زار راوێژكار و پسپۆڕ و رۆژنامه‌وان له سه‌رجه‌م جیهاندا له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدارده‌بن بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما و سه‌رۆكی چین (هۆ چینگ تاو) و كه‌سایه‌تی دیكه‌ی جیهان و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه هه‌ڵه‌كانی رابردوو كه له‌لایه‌ن ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكای لاتین و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو ئه‌نجامدران، له‌لایه‌ن وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو كه كار له‌گه‌ڵ وزه‌دا ده‌كه‌ن، دووباره نه‌بێته‌وه.
گۆردن براون سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا یه‌كه‌م سه‌ركرده‌یه له جیهاندا كه رایگه‌یاندبوو ئاماده‌یه بچێته كۆپنهاگن بۆ به‌شداریكردن له‌و لوتكه‌یه و گه‌یشتن به رێككه‌وتننامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن.
هه‌روه‌ها پێویسته وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو رازیی بن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ڕێژه‌ی گلدانه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی كه‌م بكه‌نه‌وه و وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندیش ئه‌و رێژه‌یه بۆ 80% دابه‌زێنن، تا ساڵی 2050، هه‌روه‌ها به‌ریتانیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئیمزای له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كردووه.
كۆپنهاگن ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكاش به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه‌دا بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گلدانه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ی كه هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه.:/pukmedia.com | | چاپ کردن | | |
 |
 |
|
 |
 |
|
وه‌زاره‌تی ژینگه،حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
|
|
دیمانه
|
|
دیمانه
|
|
 |
 |
|