 |
 |
Free CSS Vertical Menu Designs at exploding-boy.com
وهزارهتی ژینگه،حکوومهتی ههرێمی کوردستان
|
 |
 |
|
 |
 |
| | | لە هەولێر (100) هەزار دار دەچێنرێت | | | بهرواری نووسین:2009-11-22 | | | بەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت بەپێی پلانێكی وەزارەتەكەیان سەوزایی لەو ناوچانە زیاد دەكرێت، كە قەرەباڵغی و سەوزاییان كەمە، ئاشكراشی دەكات بەهۆی ئەو پلانەوە رێژەی سەوزایی لە هەولێر لە ستانداردی جیهانی زیاتر دەبێت.
ئەمڕۆ 22/11 نەوزاد ئەدهەم بەرزنجی بەڕێوەبەری پارك و ئەندازەكان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە لێدوانێكدا بە كوردستان راپۆرت رایگەیاند بۆ پەرەدان بە سەوزكردنی پایتەخت (100) هەزار دار دەچێنرێت، گوتی "رۆژی 23/11 (سبەینێ) هەڵمەتێكی فراوانی دارچاندن لە هەولێر لەسەر شەقام، دوورگە ناوەندییەكان، هەروەها دابەشكردنی دار و نەمام بەسەر هاووڵاتییان لە گەڕەكەكانی ناوشار دەستپێدەكات". گوتیشی "ئەو (100) هەزار دارەی دەچێنرێت بەپێی بەرنامەیەك پلانی بۆ داڕێژراوە، ئەو ناوچانە دەگرێتەوە كە سەوزاییان كەمە و قەرەباڵغن". نەوزاد ئەدهەم ئاماژەی بەوەش دا جگە لەوەی كە دار لەو شوێنانە دەچێنن، بەدواداچوونیش بۆ گەشەكردنیان دەكەن، گوتی "مەبەستمان لەم پڕۆژەیە هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییانە بۆ گرنگیدان بە چاندنی دار، نەمام و سەوزایی، چونكە ئەم كارە بۆ پاراستنی ژینگە و تەندروستی لەلایەك پێویستە، لەلایەكی دیكەشەوە جوانی زۆر بە شارەكەمان دەبەخشێت"، گوتیشی"ئەو دارانەی دابەشدەكرێن بەشێكی زۆری لە نەمامگەكانی كوردستان بەرهەم هاتوون و بەشەكەی دیكەشی لە دەرەوە هاتووە".
بەڕێوەبەری ئەندازە و پاركەكان سەبارەت بە رێژەی سەوزایی لە هەولێر، گوتی"رێژەی سەوزایی لە هەولێر (8%)ە، لە ساڵی 2005 ئەم رێژەیە زۆر كەمتر بوو (3%) بوو، بۆیە ئێمە پلانێكمان بە گەیشتن بە ستانداردی جیهانی كە (30%)ە، داڕشتووە"، گوتیشی "بەپێی ئەو پلانەی ئێمە بۆ داهاتوو دامانناوە لە ستانداردی جیهانی زیاتریش دەبێت، بەپێی نەخشەی بنەڕەتی هەولێر ئاستی سەوزایی بۆ (48%)ی شارەكە بەرزدەبێتەوە". راشیگەیاند ئەو پلانەی لەو وەرزە جێبەجێدەكەن، بەشێكە لە پلانێكی درێژخایەن، گوتی "ئەو (100) هەزار دارەی لەم وەرزە دەچێندرێت بەدوای خۆیدا چەندین پلانی دیكە دەهێنێت، بەتایبەتی لەساڵی (2010) وا بڕیارە بە سەدان هەزاری دیكەش بچێنرێت".:/www.kurdistanreport.com/
| | چاپ کردن | | |
 |
 |
|
 |
 |
|
وهزارهتی ژینگه،حکوومهتی ههرێمی کوردستان
|
|
دیمانه
|
|
دیمانه
|
|
 |
 |
|