وێڕای ئه‌وه‌ی له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له 20 حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزای به‌راز تۆمار كراوه، بهلاَم تائێستا ده‌رگای هیچ قوتابخانه‌یه‌ك دانه‌خراوه، له‌وباره‌یه‌وه (د.خالس قادر) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند : له‌ئێستادا زیاتر له 20 حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له سه‌رتاسه‌ری هه‌ێمی كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه و ڕێوشوێنی پێویست بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و توشبوانه ئه‌نجامدراوه،به‌ڵام بۆ داخستنی قوتابخانه كان پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ربدات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا هیچ داوایه‌ك پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌ت نه‌كراوه سه‌باره‌ت به‌داخستنی هیچ قوتابخانه‌یه‌ك بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراو.:/www.radionawa.com
|