سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ئاشكرایكرد: تا رۆژی 15/11 ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌كه‌ركوك توشی په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز بوون گه‌یشتووه‌ته 48 حاڵه‌ت.
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه: به‌شی زۆری حاڵه‌ته‌كان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا تۆمار كراون، جێگیربوونی په‌تاكه دوای ئه‌وه دێت كه‌تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو نه‌خۆشه‌كان له‌تاقیگه‌كانی به‌غدا یه‌كلاییبووه‌ته‌وه كه‌هه‌ڵگری نیشانه‌كانی په‌تاكه‌ن، فه‌رمانگه‌كه‌شیان چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ هه‌موو نه‌خۆشه‌كان كردووه‌و ئێستا بارودۆخی هه‌موویان جێگیره.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: له‌نێو توشبووه‌كاندا هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمارنه‌كراوه، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك بۆ فریاكه‌وتنی ئه‌و حاڵه‌ته كلینكێكی تایبه‌تی له‌هه‌ر سێ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌كی شاری كه‌ركوك و دووی له‌قه‌زاكانی كه‌ركوكدا كردووه‌ته‌وه، داواكارین هه‌ر هاوڵاتییه‌ك نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، هه‌موو پێداویستییه‌كان ئاماده‌كراوه تاوه‌كو چاره‌سه‌ری هاوڵاتییانی پێ بكه‌ن. :/pukmedia.com
|