ئه‌مڕۆ 15/11 له‌شاری هه‌ولێر 8 حاڵه‌تی نوێی په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌ركه‌وتن و به‌مه‌ش كۆی حاڵه‌ته‌كانی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌و شاره گه‌یشته 12 حاڵه‌ت و له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستانیش گه‌یشته 23 حاڵه‌ت.
له‌و باره‌یه‌وه د.خاڵیس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر 8 حاڵه‌تی تری ڤایرۆسی H1N1 واته ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌ركه‌وتن.
وتیشی هه‌ر حاڵه‌تێكی تر به‌دی بكه‌ین راسته‌وخۆ بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه..
هه‌ر له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه، د. تایه‌ر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به:/pukmedia.com/ PUKmedia ی راگه‌یاند: تائێستا له هه‌رێمی كوردستان 23 حاڵه‌تی توشبوون به‌په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز تۆماركراون
|