ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌
سیمیناری هۆشیاری به‌كارهێنانی كاره‌بای سازكرد
   
(7/6/2015)



ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌ ئامانجی هۆشیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهینانی كاره‌بای نیشتمانی ، سیمینارێكی بۆ حه‌مه‌ده‌مین هه‌ورامی راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با ساز كرد.
لوقمان شێروانی وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌ ماڵپه‌ری ژینگه‌ی راگه‌یاند،به‌ ئامانجی ئاشنا كردنی فه‌رمانبه‌ران سیمینارێكمان بۆ حه‌مه‌ده‌مین هه‌ورامی راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با ساز كرد، تێدایه‌ ئاماژه‌ی به‌ پیسبوونی ژینگه‌ كرد به‌ هۆی زۆر به‌كارهێنانی كاره‌باوه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ . ئه‌وه‌شی وت " كوژانه‌وه‌ی یه‌ك گڵۆپ كاریگه‌ری له‌ سه‌ر كه‌م سوتانی سوته‌مه‌نی هه‌یه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ سوته‌مه‌نی كه‌م بستوتێت،كاریگه‌ری له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه‌ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ ".
له‌ سیمیناره‌كه‌ گفتوگۆ له‌مه‌ر پاراستنی ژینگه‌ كرا بۆ كه‌م به‌كارهێنانی كاره‌با و رێگری كردن له‌و ئامێرانه‌ی هۆكارن بۆ زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با. ئه‌وه‌ش خرایه‌روو، پێویسته‌ فه‌رمانبه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی هۆشیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی كاره‌با بكه‌ن.
سیمیناره‌كه‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ 7/6/2015 له‌ دیوانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ ساز كرا بوو به‌ ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زیری بۆ ده‌سته‌ی ژینگه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ و به‌شه‌كان ئاماده‌بوون.